بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكرات رایگه‌یاند، هه‌موو حزبه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك یه‌كێتی و پارتی و پارتی گه‌ل "پاره‌یان له عێراق وه‌رگرتوه، ئه‌وه‌ی كه باسی سۆسیالیست ده‌كرێت به ته‌نها په‌یوه‌ندی به د. مه‌حمود عوسمانه‌وه هه‌یه و ره‌نگه له دژی تاریخی خۆی بێت".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌باره‌ی وته‌كانی د. مه‌حمود كه باس له وه‌رگرتنی پاره ده‌كات له‌لایه‌نی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له عەلی حەسەن مەجید، رایگه‌یاند، "نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكه‌م، من 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باسمكردوه، ئه‌وكاته دوو شاند چونه به‌غدا كه شاندی یه‌كه‌میان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال بو كاك ره‌سوڵ مه‌مه‌ند نوێنه‌رایه‌تی حزبی سۆسیالیستی ده‌كرد، شاندی دوه‌میش به سه‌رۆكایه‌تی كاك مه‌سعود بارزانی بو كاك د. مه‌حمود عوسمان نوێنه‌رایه‌تی حزبی سۆسیالیستی ده‌كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردو شانده‌كه بۆ ماوه‌ی 42 رۆژ له به‌غدا مانه‌وه واتا 84 رۆژ له به‌غدا مانه‌وه، ئه‌وكاته ئه‌مریكییه‌كان و ئێم سی سی هاتنه كوردستان، ئه‌وكاته هه‌مو حزبه‌كان له دانوستاندا بون و دانوستانی ئه‌وانیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوو.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره له حكومه‌تی به‌عسی عێراق، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی، "هه‌موو حزبه‌كان پاره‌یان له عێراق وه‌رگرتوه له به‌غدا ئەوکاتەی شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بوه، هه‌ر یه‌كه و به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ریگرتوه، به‌ڵام هه‌مو حزبه‌كان له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وه‌ریان گرتوه، حزبی سۆسیالیست كه د. مه‌حمود سه‌رۆكی شاند بوه له‌گه‌ڵ كاك عه‌دنان موفتی و مامۆستا سه‌عد پاره‌یان وه‌رگرتوه".
ئه‌وه‌شی وت، جگه له حزبی سۆسیالیست هه‌مو حزبه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك یه‌كێتی و پارتی و پارتی گه‌ل پاره‌یان له عێراق وه‌رگرتوه، "ئه‌وه كه باسی سۆسیالیست ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به د. مه‌حمود عوسمانه‌وه هه‌یه و ره‌نگه له دژی تاریخی خۆی بێت".
د. مەحمود عوسمان سییاسەتمەدار له كتێبی یادوهریهكانیدا محەمەدی حاجی مەحمود تۆمەتبار دەکات بەوەی کە بڕی سێ ملیۆن دیناری سویسری لە عەلی حەسەن مەجید (عەلی کیمیایی) وەرگرتوە.
Your Comment